کەلار...ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیری لە لیستی ١١٠ و ساڵیادی شورشی ئەیلوول رێکخرا

کەلار...ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیری لە لیستی ١١٠ و ساڵیادی شورشی ئەیلوول رێکخرا
12ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ لە کەلار بە ئادەبوونی سەڵاح دەلۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی وسەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیان و مسعد ساڵەیی و نوری حمە عەلی ئەکرەم سالح بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار و ژمارەیەک لە کاندیدانی پارتی و جەماوەرێکی زۆر، ئاھەنگێک بۆ ساڵیادی شورشی مەزنی ئەیلوول و پاڵپشتیکردن لە لیستی سەد و دەی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی رێکخرا .

لە دەستپێکدا ھەڤاڵ ئەکرەم سالح بەرپرسی لقی٢٢ی گەرمیان لە وتەیەکدا باسی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر کرد, پاشان رایگەیاند لە سایەی حوکمڕانی پارتی، رۆژ بە رۆژ کوردستان ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت و پارتی خاوەنی رووبارێک خوێن بەخشین و قوربانیدانە لە پێناو پێشکەوتنی کوردستان و گەیشتنی بەو قۆناغەی ئێستا. پاشان سەڵاح دەلۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی وسەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان وتارێکی پێشکەش کرد کە تیدا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد بەبۆنەی یادی ھەڵگیرسانی شورشی مەزنی ئەیلوول و تیشکی خستە سەر دوێنێی خەبات و بەرخودانی پێشمەرگەکانی کوردستان لە پێناو ئەزموونی ئەمڕۆی کوردستان.
دەلۆ گووتیشی ئەمڕۆ سەردەمی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیایە بۆیە دەبێت دەستکەوتەکانمان بپارێزین و بە ھیمەتی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، رەوش و دۆخی کوردستان لە ئارامەوە و بەرەو ئارامتر دەچێت بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان پارێزەری دەستکەوتەکانە .
راشیگەیاند کە دروشمی سەرەکی پارتی بۆ قۆناغی ئێستای کوردستان بریتیە لە پێکەوە بەرەو کوردستانێکی گەشتر، ھاوکات خەڵک تێگەیشتووە و پێگەیشتووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەڵاح دەلۆ ئاماژەیدا کە پارتی قوتابخانەی نەتەوایەتییە, لە پێناو گەشەسەندنی زیاتری گشت بوارەکان، پارتی ھەمیشە لە خەباتدا دەبێت و دەشبێت پێکەوەژیان و دیموکراسیەت لە کوردستاندا بچەسپێنین و ھاوکات ئەمەکداری رێبازی پارتی و بارزنی بین و رۆژی بیست و یەکی نۆ کە رۆژی دەنگدانە، ھەمووان بە کچ و کوڕٍ و ژن و پیاو بە یەکەوە بەرەو پرۆسەی دەنگدان بچین و دەنگ بە لیستی سەد و دەی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەین.
گۆرانی و ھەڵپەرێکێ و ھۆزان خوێندنەوە، بەشێکی دیکەیان لە ئاھەنگەکە پێک دەھێنا کە بۆ پاڵپشتیکردن و پشتیوانیکردن لە لیستی سەد و دەی پارتی دیموکراتی کوردستان سازکرابوو.
Top