کەرکوک: لە تەقینەوەیەکدا 10 سەربازی فیرقەی 12 بوون بە قوربانی

کەرکوک: لە تەقینەوەیەکدا 10 سەربازی فیرقەی 12 بوون بە قوربانی
سەرچاوەیەک لە فیرقەی 12 ی سوپای عێراق ئاشکرای بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو 10 سەرباز بوون بە قوربانی .

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: \"سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی فیرقەی 12 ی سوپای عێراق سەربازێک کوژراو و نۆ سەربازی دیکە برینداربوون\"".
گوتیشی: \""ئەمە ئاماری سەرەتاییە و رەنگە ژمارەی قوربانیان زیاد ببێتەوە\"".


ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە ئەو گەراجە گەراجی هاوبەشی فیرقەی 12 و فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکورە.
ناوبراو رایشیگەیاند: \""دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکانی فریا کەوتن روویان کردۆتە ناوچەی رووداوەکەو وبریندارەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە و کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادوەری ."
Top