شەقامێک دەکرێت بەناوی ئەو پۆلیسەوە کە پێش کوشتنی خۆکوژێکی کوشت
توراس مەحمود بەرپرس و وتەبێژی فەرمی پارێزگای دیالە راگەیاند: پارێزگاری دیالە عومەر عەزیز بڕیاریداوە لە ئەمڕۆ وە شەقامی سەرەکی ناحیەی جەلەولا ناو بنرێت وەلید ناسر ئەوەش بەھۆی پاڵەوانێتی ئەو پۆلیسە کە ٨/ ٩ لەکاتێکدا خۆکوژێک ھەوڵیدا خۆی بکاتەژووری بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا تەقەی لێکرد و پاشتر تیرۆریستەکەش ئەو پۆلیسەی کووشت کەناوی وەلید ناسر بوو.
شایەنی وەبیر ھێنانەوەیە رۆژی یەک شەمە ٨ / ٩ / ٢٠١٣٢ خۆکوژێک لە ناحیەی جەلەولا ھەوڵی خۆ تەقاندنەوەی دا لە ژووری بەڕێوەبەری شارەدێ جەلەولا و بەو ھۆیەوە ٢کوژراو ٧ قوربانی کەوتەوە ,ئەو ھەوڵەش لەکاتێکدا بوو کۆبونەوەی بەڕێوەبەری ناحیەو و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی جەلەولا بەڕێوەدەچوو.
لەکاتێکدا خۆکوژەکە بەنیاز بووە خۆی بتەقێنێتەوە پۆلیسێک تەقەی لێکرد و دەست بەجێ پۆلیسەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکیش تریش گیانی لەدەستدا.
