11ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- دیداروکۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن لە سنووری ھەردوو لقی (١٠_٢٦) بەردەوامە و لەوراستایەشدا ھەر یەک لە (رێبوار یەڵدا) سەرۆکی لیژنە و کاندیدی ژمارە (٣)ی لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری (سیداد بارزانی) و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن لە سێ کۆبوونەوەی جیادا لە ھۆڵی ھەژارموکریانی لەگەڵ کادیر و ئەندام و ھەوادارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری لیژنە ناوچەکانی ( زۆزک و ھەندرێن ) و رێکخراوی یاسا کۆبوونەوە , لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوانەدا (رێبوار یەلدا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاندیدی ژمارە (٣)ی لیستی (١١٠) لە وتەیەکدا ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی رزگاریخوازی گەلەکەمان و ھەنگاوە پڕ لە خزمەتگوزارییەکانی لە دوای راپەرین و پێکھێنانی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کرد کە لە ئێستادا جێ پەنجەی لە ئازادی و ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی ژیانێکی ھاوچەرخ بۆ خەڵکی کوردستان روون و ئاشکرایە بۆیە لای خۆیەوە داوای لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد کە بۆ ئاییندەیەکی گەشتر بۆ وڵاتەکەمان دەنگ بە لیستی (١١٠)ی پارتی و کاندیدەکانی ئەو لیستە بدەن , پاشان (سیداد بارزانی) وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە ئامانج و بەرنامەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھێزێکی خاوەن قورسایی لە ناوخۆ و دەرەوە کرد کە ھەوڵ دەدات لە دوای سەرکەوتنی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بە چەندین بەرنامە و پرۆژەی ستراتیژییەوە دەسەڵات بگرێتەوە دەست و درێژە بە خەباتی مەدەنی و سیاسی خۆی کە خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەیە بە بێ جیاوازی بدات ھەروەھا ھەر لە درێژەی قسەکانیدا (سیداد بارزانی) تیشکی خستە سەر گرنگی و بایەخی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری تێدا کردووە بۆیە لەسەر ھەموو تاکێکمان پێویستە لە رۆژی (٢١/٩) سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەین و وێرای بەشداریکردنی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی ئەو لیستە بدەین چونکە بە سەرکەوتنی لیستی (١١٠) ی پارتی, گەل و نیشتمانەکەمان ھەنگاوی زیاتر بەرەوە گەیشتن بە لوتکەی ئازادی و سەرفرازی و ئاوەدانی و خوشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان دەھاوێژێت لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوانەشدا سەرجەم کاندیدەکانی پارتی لە سنوورەکە خۆیان بە کادیر و ئەندامانی سنووری لیژنە ناوچەکانی زۆرزک و ھەندرێن و رێکخراوی یاسا ناساند و بەلێنیان پێدان گەر متمانەی جەماوەری خەڵکی کوردستان وەدەست بێنن بەوپەری دڵسۆزییەوە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن .