11ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ژمارەیەک لە ھەلسوراوانی بزووتنەوەی گۆران لە سنووری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بریاریاندا لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆیان بدەن لەو راستایەدا نوێنەری بەشێک لەو ھەلسووراوانەی بزووتنەوەی گۆران سەردانی بارەگای لقی (١٠) یان کرد و بەگەرمی لە لایەن (عبدالمھیمن بارزانی) ئەندامی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن لە سنوورەکە و ستافی لقەوە ھاتنە پێشوازیکردن و لە دانیشتنێکدا ھەلسووراوانی بززتنەوەی گۆران وێرای دەربرینی خۆشحاڵی خۆیان لە ھەمبەر گەرانەوەیان بۆ باوەشی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەیان بە خەباتی (٦٧) ساڵەی پارتی لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان و خزمەتکردنی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و سیاسەتی نەتەوەیی و حەکیمانەی سەرۆک بارزانی کرد و رایانگەیاند سیاسەتی ناشارستانی و یەکترقبولنەکردن و رەشبینی بززوتنەوەی گۆران ھۆکاری وازھێنانیان بووە لەو بزووتنەوەیەدا , لە لێدوانێکیشدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ( جبار خدر عوسمان ) نوێنەری ئەو ھەلسوراوانەی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند : دیارە ئێمە لە بنەماڵەیەکین کە زیاتر لە (٦٠) دەنگدەرمان ھەیە و بریارماندا بگەرێینەوە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ناو ئەو پارتەدا درێژە بە خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆمان بدەین و سوپاسی (ئومێد سەید عبداللە) کوڕی یەکەم شەھیدی شۆرشی گوڵانیش دەکەین کە بە ھەوڵ و ماندووبوونەکانی ھاوکارمان بووە لە گەرانەوەمان بۆ ناو ریزەکانی پارتی دیموراتی کوردستان و ھیواداریشین لەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان لیستی (١١٠)ی پارتی و کاندیدەکانی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت و ئێمەش لە لایەن خۆمان ھەموو تواناکانمان بۆ سەرخستن و سەرکەوتنی زیاتری لیستی (١١٠) دەخەینە گەر.