نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى كرد
له ديدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئێستاى عێراق و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سياسى و ڕه‌وشى عيراق به‌گشتى خرايه به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان خزمه‌ت به عيراق و پێكهاته‌كانى و ئه‌مڕۆ و داهاتووى ووڵات ناكه‌ن. هه‌روه‌ها داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى ئارامبوونه‌وه‌ى ڕه‌وشى سياسى و كۆنترۆلكردنى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌قامگيربوونى ئارامى و ئاسايش له هه‌موو ناوچه‌كانى عيراق كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عيراق و هه‌وڵه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگ و لێكگه‌يشتنه‌وه؛ لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له خزمه‌تى ته‌واوى عيراق و پرۆسه‌ى سياسيى ووڵاتدايه و هيوايان خواست هه‌موو لايه‌نه عيراقييه‌كان كێشه‌كانيان له ڕێگه‌ى ديالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ڕه‌وشى عيراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كرد و هيوايان خواست سنوورێك بۆ مه‌ينه‌تيه‌كان و بارودۆخى دژوارى هاووڵاتيانى سووريا دابنرێت و ئارامى بۆ ئه‌و ووڵاته بگه‌ڕێته‌وه.
