تانکەرێکی نەوت گواستنەوە گڕی گرت

تانکەرێکی نەوت گواستنەوە گڕی گرت
11ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- تانکەرێکی نەوت گواستنەوە لە نزیک تونێلی دەربەندیخان گڕی گرت و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە .

کاروان سەلام ئەحمەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان، بە ئاژانسى هىوالَى پةيامنێرى گوتی: ئاگادار کراین کە نەوتی ڕەش ڕژاوەتە سەر ڕێگای دەربەندیخان –سلێمانی ئێمەش بۆ وەرگرتنی ئیجرئات ئەو ٢ تانکەرەمان وەستاند بوون و لەسەر ڕێگاکە لامان بردن ، بۆ لێکۆڵینەوە شۆفێرەکانمان دابەزاند، سەرقاڵی لێپێچینەوە بووین لە شۆفێرەکان لەبەر ئەوەی هیچ مەرجێکی توندو تۆڵیان تێدا نەبوو لە چەند مەترێک دووری تانکەرەکان بوین ، لە خۆیەوە ئاگر لە تانکەرەکێک بەرز بوەوە و نازانرێت هۆکاری دروست بوونی ئاگرەکە چییە \".
ئەو ئەفسەرە ڕایگەیاند: \"" ڕێگاکەیان بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان داخستووە تا چارەسەر کردنی ڕووداوەکە \""
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان ڕایگەیاند : لەو ڕووداوەدا شۆفێری تانکەرەکە بە سووکی بریندار بووە و دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان، چارەسەری بۆ کراوە \""
لێکۆڵینەوەش لەلایەن پۆلیسی ئاگر کوژێنەرەوە بۆ هۆکاری هەڵگیرسانی ئاگرەکە دەکرێت."
Top