عه‌باس عه‌به‌بدوڵلا یوسف، به‌رهه‌مێكی نوێی شیعری بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌م كتێبه له 117 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره ناوه‌ندا، به تیراژی 500 دانه، له لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی و ئه‌ده‌بی نما له هه‌ولێر چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا شاعیر چه‌ندین ده‌قی شیعریی خۆی ده‌خاته روو و ناوی ناون \""شیعری تاك دێڕی\"" و فه‌رهه‌نگێكی بچووك بۆ وشه‌كان له‌م كتێبه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
نووسه‌ر و شاعیر عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف، له دایكبووی شاری هه‌ولێر، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی شیعرییه، له‌وانه \""ئاو\"" 1974، \""لم نیازمه\"" 1978، \""كلكی كتكی پرسیاره\"" 2007، \""ئۆدیسیۆس نێره یان مێیه\"" 2009، \""گشه‌تی پێنج په‌نجه\"" و \""كه‌ری بۆریدان\"" 2011."
