وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەبێ هیوا لە كارە هونەریەكاندا رەنگبداتەوە
دوای ئەوەی بابەتی كارە هونەریەكەی روون كردەوە ئەحمد زەهاوی داوای لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد پرۆژەكەی وەكو پەیكەرێكی گەورە لە شوێنێكی شاری هەولێر دابندرێ تاكو هەر كەسێ سەردانی ئەو شارەی كرد بزانی كە گەلی كوردستان بەم قۆناغەدا تێپەریوە و هەزاران قوربانی داوە.
لەلایەن خۆیەوە ویرای دەست خۆشی كردن وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە گرنگەوە كاری هونەری لە دەربڕینی مەرگەساتی گەلی كوردستان بەگرنگ وەصف كرد و پێی راگەیاند وەزارەتی شەهیدان گرنگی زۆر بەم لایەنە دەكات.
هەروەك تأكیدی ئەو دروشمەی كردەوە كە وەزارەتی لە یادی 25 ساڵەی جینوساید بەرزی كردبۆوە ( لە فرمیسكەوە بۆ هیوا) داوای لێكرد كە هیوا لە سەرجەم كارە هونەریەكاندا رەنگبداتەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی وەزارەتی بۆ كارەكانی دوپات كردەوە
