10ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ھەڵمەتەکانی بانگەشەکردن بۆ لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و لەو راستایەشدا ھەر یەک لە ( سیداد بارزانی و رێبوار یەلدا ) و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی دەڤەری سۆران لە ھۆڵی ھەژار موکریانی لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سنورەکە کۆبوونەوە , لەو کۆبوونەوەیەدا (سیداد بارزانی) لە وتەیەکدا ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی شەھیدان لە مێژووی رزگاریخوازی گەلەکەمان و ھەردوو شۆرشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان کرد کە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ ئەوەی گەل و نیشتمانەکەیان لەوپەری ئازادی و سەروەریی بژیت ھەروەھا خانەوادە و کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانیشی بە سەرمایەیەکی نیشتمانی لەو ئەزموونەی ھەرێمی کوردستان لەقەلەم دا و کارکردن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوانیشی بە ئامانجی سەرەکی لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان وەسف کرد, پاشان سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوورەکە بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ناسێندران و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش وێرای دووپاتکردنەوە پاڵپشتییان بۆ لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان کۆمەڵێک داواکاری و پێشنیاریان بۆ باشترکردنی رەوش و گوزارەنیان خستەروو .