باس: كۆبوونەوەی نهێنی نێوان گۆڕان و یەكێتیی، هەردوو لایەنەكەی دیكەی ئۆپۆزسیۆن نیگەران دەكات
سەرچاوەیەك لە یەكگرتووی ئیسلامی بە هەفتەنامەی \"باس\""ـی ڕاگەیاندووە، ئەوان (كۆمەڵ و یەكگرتوو)، لە هەر كۆبوونەوەیەكی بزووتنەوەی گۆڕانت و یەكێتیی نیشتمانی نیگەرانن، كە ئەوانی لێ ئاگادار نەكرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەگەرچی زانیاریی زیاتری ئاشكرا نەكرد، بەڵام گوتی، ئەو كۆبوونەوە نهێنیە، بووەتە جێی نیگەرانیی هەردوو حیزبەكەی تری ئۆپۆزسیۆن.
پێشتریش هەمان هەفتەنامە بڵاوی كردبووەوە كە، یەكێتی و گۆڕان، بە سەرپەرشتیی ئێران كۆ دەبنەوە بۆ تاوتووكردنی كێشەكانی نێوانیان، بەپێی زانیارییەكانیش ئەو كۆبوونەوەیە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ساز دراوە.
بەرپرشسی شورای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، محەممەد ئەحمەد، ڕایگەیاند، گۆڕان بۆ ئەو كۆبوونەوەیە ئێمەیان ئێشوەختە ئاگادار نەكردووەتەوە. گوتیشی \""ئێمە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كۆمەڵێك پرۆژەی هاوبەشمان هەیە و شتێكمان نییە كە رَێگە نەدات هەریەك لەو لایەنانە لەگەڵ لایەنی دەستەڵات كۆ ببێتەوە، بەڵام باشترە پێشتر لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئاگاداری یەكتر بكەنەوە.\""
دەربارەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە بە نهێنی، ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو گوتی، \""ئەگەر شتێك ڕووی بازارَی هەبێت و بۆ ئەوە بشێت لەسەر گۆ{ِەپانی سیاسی بكرێت، پێویست ناكات بە نهێنی بكرێت، ئەگەر لەسەر حیسابی ئۆپۆزسیۆنبوون بێت، ئەوكات قسەیەكی ترمان دەبێت.\""
زیاتر گوتی، ئەوان دژی هێوركردنەوەی نێوان گۆڕان و یەكێتی نین، بەڵام نیگەرانی ئەوەن كە لەسەر حیسابی ئۆپۆزسیۆنبوون، كۆبوونەوەیەك ساز بدرێت، \""ئێمە لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە و ناوەرۆكەكەی پرسیار و بەدواداچوونی خۆمان دەكەین.\""
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی، تۆفیق كەریمیش، ڕایگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەی یەكێتی و گۆڕان ئاگادار نەكراوینەتەوە. گوتیشی \""پێمان خۆشە و كارێكی باشترە وەكو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هەر كۆبوونەیەك و پرۆژەیەكی سیاسی ئاگاداری یەكتر بین.\""
كەریم دەڵێت، هەر لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ لایەنێكی دەرەوەی ئۆپۆزسیۆن ڕێككەوتن بكەن، ئەوە لایەنەكانی تر ئاگادار دەكرێنەوە.
هاوكات دەڵێت، \""باوی كۆبوونەوەی نهێنی نەماوە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئێمە كۆبوونەوەی لەو جۆرە ئەگەر كرابێت، پێمان ئاساییە و بەدواداچوونی لەسەر ناكەین.\""
لەبەرانبەردا بەرپرسی ژووری پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، حەمەتۆفیق ڕەحیم، نیگەرانیی لایەنە ئیسلامییەكانی بە كارێك وەسف كرد كە لە شوێنی خۆی نییە.
حەمەتۆفیق ڕەحیم گوتیشی، \""لەگەڵ یەكێتی هیچ جۆرە كۆبوونەوەیەكمان نەكردووە، بۆیە پێویست بە هیچ نیگەرانییەك ناكات.\"""
