له‌سبه‌ینێوه ده‌توانیت ناوه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ڕۆژی ده‌نگداندا توشی كێشه‌نه‌بن له‌دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیاندا، بڕیاریانداوه له‌سبه‌ینێوه تا (15) ڕۆژی دیكه، لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا به‌دیواری قوتابخانه‌كانه‌وه هه‌ڵبواسن، تاوه‌كو هاووڵاتیان ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌و له‌ڕۆژی ده‌نگداندا بزانن ڕوو له‌كوێ ده‌كه‌ن.
وتیشی:\"پێویسته هاووڵاتیان سود له‌و ماوه‌یه وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌ڕۆژی ده‌نگدان له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا دروستنه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا ڕوویدا، هاوكات دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیش له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا زۆر ئاسته‌مه‌و كاتێكی زۆری هاوڵاتیان به‌فیڕۆده‌ڕوات تا ناوه‌كانیان ده‌دۆزنه‌وه\"".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بێت هاووڵاتیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، كه زۆربه‌یان له‌قوتابخانه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كاندان نه‌ك بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران، چونكه له‌وێ ناوه‌كان هه‌ڵناواسرێن."
