9ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە ئامانجی شیکردنەوەی کاروبەرنامەکانی لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی بانگەشەکردن بۆ ئەو لیستە, ھەر یەک لە (عومەر عوسمان و سیروان بارزانی و د. عەلی تەتەر ) ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەگەڵ ژمارەیەک لە چین وتوێژە جیاجیاکانی دەڤەری سۆران کۆبوونەوە , لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوەیەدا کە لە ھۆڵی ھەژار موکریانی و بە بەشداری ژمارەیەک لە کاندیدەکانی پارتی لە سنوورەکە ھاتبووە سازکردن , (عومەر عوسمان) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە وتارێکدا ئاماژەی بە کارو بەرنامەکانی لیستی (١١٠)ی پارتی و ھەنگاوەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و ئەو ئەزموون و دەستکەوتانەی لە ماوەی رابردوو وەدەست ھاتوون کرد , پاشان (سیروان بارزانی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە ئەو ئارامی و ئاسایش و سەقامگیرییەی ھەرێمی کوردستان کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناویدا ھەزاران شەھید و قوربانی داوە و لە ئێستاشدا بەرگریکارێکی سەرسەختی گیان و ماڵی سەرجەم ھاووڵاتیانە لە ھەرێمی کوردستان , لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا د. ( عەلی تەتەر) بەرپرسی لقی (١٠) و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە میانەی وتەیەکیدا تیشکی خستە سەر کار و بەرنامەکانی لیستی (١١٠)ی پارتی لە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان کە ئامانجی ھەنگاونانی زیاترە بۆ خۆشگوزەرانی و دابینکردنی ژیانێکی ھاوچەرخ بە بێ جیاوازی بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە و ئایین و نەتەوە جیاکانەوە , شایانی گوتنە ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا چین و توێژەکانی سنووری دەڤەری سۆران جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی ئەو لیستە دووپات کردەوە.