غالێب ئەنساری ئوغڵۆ: پەكەكە لە هەڵبژاردنەكاندا چەك بەكار دەهێنێت
غالێب ئەنساری ئوغڵۆ لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی تەرەفی توركی، ئاماژەی بەوە كردوە توركیا لە كات و ساتێكی زۆر باشدا دەستی بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی كردووە و پێویستە لە كات و ساتی گۆنجاویشدا كۆتایی بەم قۆناغ و پرۆسەیە بهێنێت.
ئەنساری ئوغڵۆ سەبارەت بە پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی پەكەكەیش رایگەیاند كە پەكەكە تا ئێستە 500 یا 600 چەكداری خۆی لە سنوورەكانی توركیا پاشەکشە پێکردوە و ئەمەیش هیچ جۆرە گرنگییەكی نییە، پەكەكە نایەوێ تا كاتی هەڵبژاردنەكان هێزەكانی خۆی بكێشنێتەوە چونكە دەیەوێ لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا هێزی خۆی نیشان بدات.
ناوبراو داوای لە حكوومەتی توركیا كردووە كە پێویستە بەر لە نزیك بوونەوەی كاتی هەڵبژاردنەكان، كۆتایی بە قۆناغی چارەسەری بهێنێت و ئەم پرسە چارەسەر بكات چونكە ئەگەر ئەم قۆناغە تا كاتی هەڵبژاردنەكان درێژەی هەبێت ئەوا پەكەكە چەك بەكار دەهێنێت .
