ئەسەد رازییە پێشمەرگە بچێتە رۆژئاوای كوردستان
ئەو پەرلەمانتارە کوردەی سووریا بە \"ڕووداو\""ـی ڕاگەیاندووە، \""ئەسەد پێیگوتم كە چووی بۆ هەرێمی كوردستان، بە بەرپرسانی كورد بڵی ئێمە قەت دژی هەرێمی كوردستان نین\"".
بارزانی پێشتر رایگەیاندبوو ئامادەیە هێز بنێرێتە رۆژئاوای كوردستان بۆ پارێزگاری كردن لە هاووڵاتیانی كورد. عومەر ئۆسێ هاوکات دەڵێت، بەشار ئەسەد ئاگاداری ئەو پەیامەی بارزانییە و \""بەشار ئەسەد لاری نییە هێزی پێشمەرگە بێ بۆ سووریا و ناوچەكانی كوردستانی سووریا بپارێزێ.\""
هەروەها دەڵێت \""ئەسەد ئامادەیە بارزانی، وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشت بكات بۆ سووریا\"".
"
