قوربانیانی جینۆسایدی کورد پەیامێک دەگەیەننە سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا
بە پێی راگەیندراوێکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر نێردراوە \"هەر نامەیەک لە 182 نامەکە نوێنەرایەتی 1000 هاووڵاتی کوردی ئەنفالکراو کە ژمارەیان 182000 هاوڵاتی کوردە لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس لە نێوان ساڵانی ١٩٨٧ - ١٩٨٨ کوژران لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال بۆ قڕ کردنی کورد . لە نامەکاندا داوا لە دێڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و حکومەتی بەریتانیا کرا بۆ ئەوەی بە هەمان شێوەی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە بە کۆمەڵکوژی گەلی کورد بە جینۆساید بناسێنن.
لای خۆیەوە بەیان سامی عبدالرحمن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە لێدوانێکدا گوتی\"" گەلی کورد دوای ئەوەی بە چەکی کیمیاوی لە لایەن عێڕاقەوە هێرشی کرایە سەر دەڵێن \""نابێ جارێکی تر ئەو تاوانە دووبارە بێتەوە \""، بەڵام تا ئێستاش تێدەکۆشن بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی کارەساتەکانیان ناساندنی ئەو پەلامارانە وەک جینۆساید. بەڵگەکانی جینۆساید بەرچاون بە بینینیەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کە لە عێڕاق و قوربانیەکان شایانی ئەوەن کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەهامەتیەکانیان بە فەرمی بناسێنن. ڕووداوە دڵتەزێنەکانی سوریا دەریدەخەن کە بۆچی ناساندنی جینۆسایدی کورد زۆر پێویستە، ئەویش بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ڕووی ئەو کۆمەڵکوژیانەی سەرخەڵکانی بێ تاوان بوەستێتەوە . لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هۆشیاریماندا هەموو لایەک کە لەوانەیە چەکی کیمیایی لە سوریا بەکاربهێنرێت، وە ئەگەر هاتوو بە زووترین کات وەڵامی هەر بەکارهێنانێکی چەکی کیمیایی نەدرایەوە، ئەوا ڕێگە بۆ تاوانباران خۆش دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فراوانتر ئەو چەکە بەکاربهێنن . بۆ ڕزگاربووانی جینۆساید و گەلی کورد بەگشتی، دیمەنە دڵتەزێنەکانی سوریا یادەوەریە تاڵەکانی جینۆسایدیان لە عێڕاق وەیردێنێتەوە\"".
پەرلەمانتار نازم زەهاوی کە لە مەڕاسیمی گەیاندنی ١٨٢ نامەکە ئامادەبوو لە لێدوانێکدا رایگەیاند \"" کەس ناتوانێ ئەو وێرانکاری و مەینەتیانەی بەسەر گەلی کورد هات لە هەڵمەتەکانی ئەنفالدا لە بیر بباتەوە. ئێمە ناتوانین ڕابوردوو بگۆڕین . ئەمڕۆ ئیمە دەتوانین بە شێوەیەکی فەرمی دان بەوە بنێین کە ئەو ڕووداوانە جینۆسایدن، بەمەش دەتوانین بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ دواڕۆژێک پێک بهێنین، هەروەها پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ جیهان بنێرین بۆ ئەوەی بڵێین جینۆساید ناساندرا و ئەو کارەش لێ خۆش بوونی تیادا نیە \"" .
شایەنی باسە ١٨٢نامەکە ئەمساڵ لە گربوونەوەیەکی جەماوەری لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفال لە ١٤ نیسان لە گۆڕەپانی تڕافلگار سکوێر واژووکرا. "
