کەرکوک: لە مەراسیمێکدا تەرمی 80 هاوڵاتی کوردی ئەنفالکراو بە خاک سپێردران
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر پێدەچێت ئەو هاوڵاتیە کوردانە لە راپەڕینی ساڵی 1991 بە کۆمەڵ لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە شەهیدکرابن و تەرمەکانیان ماوەی چەند ساڵێکە لە دوای هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە هەمان گوند دەرهێنراون و لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک دانراون و ئەمرۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی ئارام ئەحمەد وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کاوە مەحمود وەزیر رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە پەرپرسانی پارێزگای کەرکوک لە گوندی تۆپزاوە بە خاک سپێردران.
