بە تۆمەتى کوشتنى منداڵێک کەسێک دەستگیر دەکرێت
مستەفا محەمەد، گوتەبێژى پۆلیسى راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گوتی \" لە شارەدێى حاجیاواى سەر بە شارۆچکەى رانیە منداڵێکی تەمەن (2ساڵ و 7مانگ) بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە لە جۆری (تویوتا/ هیلۆکس) گیانی لە دەستدا،و لە دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و بە فرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ڕ،ح) بە پێی ماددەی (24 ی هاتووچۆ) وە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بە پێی سەرچاوەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی تیژرەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە یاسا و رێنەماییەکانی هاتووچۆ رۆژانە چەندین رووداوی هاتووچۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان روودەدەن."
