لە چەمچەماڵ رووداوەکانی ھاتوچۆ و زیانەکانی نزیکەی دوو ھێندەی ساڵی رابردوو بووە

لە چەمچەماڵ رووداوەکانی ھاتوچۆ و زیانەکانی نزیکەی دوو ھێندەی ساڵی رابردوو بووە
8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەپێی ئامارێکی پۆلیسی ھاتوچۆی چەمچەماڵ، لە ماوەی ھەشت مانگی ئەمساڵدا ١٦٧رووداوی ھاتوچۆ تۆمارکراون و بەھۆیانەوە ١٤ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ھەروەھا ١٤٢کەسی دیکەش برینداربوونه. بە گوتەی سەرچاوەیەکیش، رووداوەکان و رێژەی قوربانییەکان دوو ھێندەی ساڵی رابردوو بووە.

لەمبارەیەوە رائید \"ئاسۆ حەمەخەسرەو\"" لە پۆلیسی ھاتوچۆی چەمچەماڵ بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: رووداوەکانی ھەشت مانگی ئەمساڵ بریتین لە ١٢٤پێکدادان، ٥٨وەرگەڕان لەگەڵ پێنج حاڵەتی شێلان کە بەھۆی ئەم رووداوانەوە ١٤ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ھەروەھا ١٤٢کەسی دیکەش برینداربوون.

رائید ئاسۆ ئاماژەشی دا، ھەر لە ئاکامی ئەو رووداوانەدا زیانێکی مادیی زۆر بە ئۆتۆمبیلەکان گەیشتووە.

ئاسۆ حەمەخەسرەو روونیشی کردەوە: ھەر بەپێی ئامارەکان به بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ رووداوەکان زۆر زیاتر بووە، چونکە ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم کاتە، ١٢٨رووداو تۆمارکراوە کە بەھۆیانەوە ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠کەسی دیکەش برینداربوونه."
Top