7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژەی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا سیداد بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری لقی دەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سۆران كۆبووەوە. لە كۆبونەوەكەدا سیداد بارزانی تیشكی خستە سەر گرنگی هەڵبژاردن و چۆنیەتی بەرێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی رێزگرتن و لێبوردەیی و شێوازی مەدەنیانە كە لیستی سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیڕەوی دەكات و داواشی لە زانایانی ئاینی كرد كە پرسی هەڵبژاردن و پرۆسەی بانگەشەكردن بۆ خەڵكی دەڤەرەكە روون بكەنەوە. هاوكات بەرپرسی لقی دەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیڤێكدا رۆڵی زانایانی ئاینی لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەدا بەرز نرخاند و دواتریش مامۆستایانی ئاینی سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان لە سەر پرۆسەكە خستە روو.