واسیق بەتات داوای لە مالیکی کرد سمێڵی بتاشێت
واسیق بەتات ئەمینداری گشتی حزبولڵای عێراق وسەرۆکی سوپای موختار داوای دادگایی کردنی نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هادی عامری وەزیری گواستنەوە دەکات بە هۆی تێپەڕاندنی رێکەوتننامەی هاتووچۆی دەریایی لەگەڵ کوێت لە ناوچەی (خۆر عبدالله).
بەتات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەلمەدا پرێس داوای لە مالکی کرد کە سمێڵی بتاشێت لەبەرئەوەی سنووری عێراقی پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە و ناوبراو سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە شێت وەسف کردووە کە ناتوانێت تەنانەت سەرکردایەتی کۆمەڵێک پشیلە بکات
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا ئەمینداری حزبولڵای عێراق هەڕەشەی لە دەوڵەتی کوێت کردووە ئەگەر سنووری عێراق ببزێنێت،و گوتوویەتی \"رێکەوتننامەی خۆر عبدالله بە بازرگانی کردن دایدەنێن و رێکەوتنێکە لە ژوورە تاریکەکان واژوو کراوە و ئەوان ویستیان بە ئەم رێکەوتنە عێراق بکەن بە ئامێرێک بە دەست وڵاتانی کەنداو کاتێک سنوورە دەریاییەکەی دەبەن\"".
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کردووە کە حزبولڵا زیاتر لى 23 هەزار خۆپیشاندەری هەیە لە ناوچەی سەفوان و ئوم قەسر و ئامادەیی سوپای موختاری پیشانداوە بۆ هێرش کردنە سەر هەر پێشڕەویەکی کوێت لەسەر سنووری عێراق.
جێگەی ئاماژە پێکردنە سوپای موختار میلیشیایەکی سەربازییە سەر بە حزبولڵای عێراقە و لەسەرەتای ئەمساڵدا و لەگەڵ درووستبوونی خۆپیشاندانی ناوچە سنی نشینەکانەوە لە لایەن واسیق بەتات ئەمیندار حزبوولڵای عێراقەوە دامەزراوە بە پێی وتەی ئەمینداری ئەو حزبە سوپای ناوبراو بۆ پشتگیری کردن لە هەنگاوەکان حکومەتی عێراق لە دژی گەندڵی و هێرش کردنە سەر قاعیدە و بەرگری کردن لە شیعە."
