بەھۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ ١٣ ھاوڵاتی بریندار دەبن

بەھۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ ١٣ ھاوڵاتی بریندار دەبن
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری شارۆچکەی دوکان و رانیە، ١٣ ھاوڵاتی بە رووداوی ھاتوچۆ برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ھاتوچۆی رانیە بە پەیامنێری راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەروچاوە – شکارتە دوو ئۆتۆمبیلی بارھەڵگر بە یەکیاندادا و لە ئەنجامدا شوفێری بارھەڵگرێک برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا شوفێرەکەی دیکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ھاوکات لە روداوێکی تردا ھەر ئەمڕۆ لە نزیک گوندی قەرەنی ئاغای سەر بە شارۆچکەی چوارقورنە و لەسەر رێگای چوارقوڕنە – بێستانە دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری کۆستەری بچوک و ئۆپڵ بە یەکیاندا کێشا و لە ئەنجامدا ١٠ ھاوڵاتی سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکان برینداربوون کە نۆیان بۆ نەخۆشخانەی رانیە و یەکێکیشیان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گواستراوەتەوە.
ھەر ئەمڕۆ لە نزیک دەروازەی شارەدێی پیرەمەگرون ئۆتۆمبیلێک لە جۆری پاترۆڵ نیسان وەرگەڕا, لە ئەنجامدا دوو لە سەرنیشینەکانی برینداربوون.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ھاتوچۆی سنورەکە تەواوی رووداوەکان بەھۆی خێرالێخوڕین و پابەندنەبون بەرێنماییەکانی ھاتوچۆوە بووە.
Top