فەرمانبەرێکی کارەبای گەرمیان بەھۆکاری کۆمەڵایەتی کوژرا

فەرمانبەرێکی کارەبای گەرمیان بەھۆکاری کۆمەڵایەتی کوژرا
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- شەوی رابردوو لە شارۆچکەی کەلار فەرمانبەرێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای گەرمیان بەھۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی تەقەی لێکراو کوژرا.

موقەدەم حەسەن محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند: درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی گۆرانی شارۆچکەی کەلار کەسێک بەناوی ئدریس ئەمین لە بەردەم ماڵی خۆی لە لایەن چەند کەسێکەوە گوللە باران دەکرێت، ئەو کەسە کوژراوە فەرمانبەرە لە فەرمانگەی کارەبای کەلار و خێزانیشی سکاڵای لەسەر ٢ کەس تۆمار کردووە.

ووتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکراشیکرد ھۆکاری کێشەکە کۆمەڵایەتی بوەو ئەم فەرمانبەرە پێشتر برایەکی کوژراوەو تاوانباران بۆ ئەوەی دادگای نەکرێن ھەستاون بە کوشتنی ئەویش.
Top