میكە ئەمێتای: سەدام 200 جار بە چەكی كیمیاوی هێرشیکردووەتە سەر کوردستان

میكە ئەمێتای: سەدام 200 جار بە چەكی كیمیاوی هێرشیکردووەتە سەر کوردستان
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- پسپۆڕی سیاسەتی دەرەكی ئەمریكا میكە ئەمێتای لە بەرنامەیەكی تایبەتی دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە پرۆسەی ئەنفال كردنی كورد لە لایەن رژێمی سەدام حوسێنەوە رایگەیاند كە سەدام و رژیمەكەی تەنیا بە ئەنفال كردنی کورد رازی نەبوون، بەڵكو زیاتر لەوەیش كە ئێمە ئاگامان لێیە بە چەكی كیمیاوی هێرشی کردووەتە سەر كورد و ناوچە كوردییەكان .

میكە ئەمێتای رایگەیاند كە رژیمی سەدام بە مەبەستی سەركوت كردنی راپەرینی گەلی كورد زیاتر لە 200 جار بە چەكی كیمیاوی هێرشی کردۆتە سەر گەلی كورد، بەڵام جیهان تەنیا ئاگای لە هێرشەكەی هەڵەبجە هەیە، چونكە لەو هێرشەدا زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی كورد بوونە قوربانی، بەڵام ئەمە لە كاتێكدایە كە رژێمی سەدام چەندین جاری دیكە بە چەكی كیمیاوی هێرشی کردووەتە سەر گەلی كوردی .

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هێرشە كیمیاوییەكان لە بەهاری ساڵی 1987 دەستیان پێكردووە و تا پایزی ساڵی 1988 درێژەیان هەبووە.
Top