ناوەندی مافی مرۆڤ: هەڵدانەوەی گۆڕستانەكە كارێكی ناشەرعی و نایاساییە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە دوای هەڵدانەوەی گۆڕی 43 ئەندامی پەكەكە لە چیای باگۆك لە لایەن سەربازەكانی سوپای توركیاوە، لەقی ماردینی مافی مرۆڤی توركیا لە لێدوانێكدا ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر ئەم كریارە دەربڕیوە و ئیدانەی ئەو كارەی كردووە و رایگەیاندووە كە ئەم كریارە لە رووی شەرعی و لە رووی یاساییەوە تاوانێكە كە بە هیچ شێوەیەك مێژوو لە بیری ناكاتەوە.
لەقی ماردینی مافی مرۆڤی توركیا داوای لە بەرپرسانی توركیا كردووە كە بە پەلە بەرپرسانی ئەم كریارە ناشارەستانییە رادەستی دادگا بكەن.
هەر لەمبارەیەوە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاشیش لە دیاربەكر رایگەیاند كە هەڵدانەوەی گۆڕی ئەو 43 ئەندامەی پەكەكە هۆكارێكی سەرەكەیە بۆ دەستپێكردنی راپەرینی سەرانسەری گەلی كورد لە دژی حكوومەتی توركیا.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا داوای لە جوانانی كورد كردووە كە لە بەرامبەر بەرپرسانی ئەم كریارەدا هەڵوێستێكی توندیان هەبێت و سەری هەر هەمووی بەرپرسانی ئەو كریارە نامرۆڤانەیە بشكێنن.
