سبەینێ فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت

سبەینێ فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت
4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سبەینێ پێنجشەممە لە شاری هەولێر دەست دەكرێت بە دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی خانووی پڕۆژەی كۆرییەكان كە بریتییە لە 5000 خانوو و مەرجی وەرگرتنی ئەو خانووانەش تەنها پسوولەی خۆراكی هەولێر و كرێچییە.

پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی، لە لێدوانێكیدا بۆ KDP.info گوتی \"ئێستا كۆمپانیایەكی كۆری لە شاری هەولێر لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دروستكردنی خانووی خێرایە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا كە 5000 خانوو لە خۆ دەگرێت و دەدرێت بەو كەسانەی كە پسوولەی خۆراكیان هەولێرە و كرێچین و لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم خانووەكان دروست دەكرێن\"".

پارێزگاری هەولێر هەروەها گوتیشی \""لە رۆژی پێنجشەمەی ئەم هەفتەیەوە واتا سبەینێ، لە رێگەی شارەوانییەكانی هەولێرەوە فۆڕم بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت و لە ماوەی 10 رۆژدا فۆڕمەكان وەردەگیرێنەوە، بەپێی رێككەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار لە چوار مانگی یەكەمدا 600 خانوو رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێت و ئەوەی تریش ماوە ماوە دەدرێت بە خاوەنەكانیان و سەرجەمی پڕۆژەكە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت و نرخی هەر خانوویەك 39000 دۆلارە و بە شێوەی قست لە خاوەنەكانیان وەردەگیرێت\""."
Top