4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌شاری كه‌ركوك.كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ تاووتوێ كردن و دانانی میكانیزمێك ، تا پرۆسه‌که ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كۆمسیۆن به‌شداریی له لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كردووه كه تێدا نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆكی كوتله سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شدارن ، تا بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی میكانیزمی بهڕٍێوهچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركووك تاوتوێ بكه‌ن و میکانزمێک بدۆزنه‌وه.میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به که‌ناڵی ئه‌لعێراقییه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: که كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نێكی جێبه‌جێ كاره له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌ده‌ستیدا نیه یاسا‌و رێسای هه‌ڵبژاردن به‌ویستی خۆی دابنێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆیه هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی دا که ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڵێنی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌سه‌له تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركووكی داوه تا له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و هه‌نگاوانه كۆمسیۆن واده‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك دیاریی بكات.