منداڵانی روبوسكی: با هەبوونی ئێمە نەبێتە قوربانی بوونی توركیا
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە منداڵانی روبوسكی لە گەڵ نزیك بوونەوەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، داوا لە بەرپرسانی توركیا دەكەن كە سوندی : با هەبوونم بە قوربانی بوونی توركیا بێت، هەڵبوەشێننەوە، چونكە ئەوان چی دیكە ئامادە نین لە كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، هەبوونی خۆیان بە قوربانی بوونێك بكەن، كە كومەڵكۆژی كردوون.
