56 ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی، بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن یەكیان گرت
لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی تۆڕی نەوەكانی ئاشتی(PNG)، ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت(CDO)، دەستگای سمارت بۆ گەشپیچدانی مێدیا و یاسا(Smart)، بە نوێنەرایەتیی 56 ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی، پێكهێنانی هاوپەیمانەتییەكیان ڕاگەیاند كە وەك خۆیان دەڵێن، بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگدانە كە وەها بڕیارە لە 21ـی ئەم مانگە ساز بدرێت و ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێلایەنە لە هەرێمی كوردستاندا.
لە كۆنفرانسەكەدا ئەوە ئاشكرا كرا كە، بە مەبەستی چاودێریكردنێكی كارامەی هەڵبژاردن، هاوپەیمكانەتییەكە 500 هاووڵاتی دامەزراندووە و ڕاهێنانی بۆ كردوون و بڵاوەی پێیان كردووە تا وەك چاودیچر ڕۆڵی خۆیان ببینن.
لە كۆنفرانسەكەدا هاوكات ڕوون كرایەوە كە خۆبەخشەكانی ئەم هاوپەیمانەتییە، چاودێریی هەڵمەتی هەڵبژاردن، شێوازی بەرپرسانی پرۆسەكە، ڕۆژی دەنگدانی تایبەت، ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی و ماوەی پاش هەڵبژاردن دەكەن و لە هەر سێ پارێزگاكەی هەریچمی كوردستان كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
