بنەماڵەی شێخ عوسمان داوادەکەن وێنەکانی وەک پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنرێت
لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا هاتووە، بە بیری ئەو لایەنانە دەهێننەوە، کە \"لەو کارە ناڕەوایە دەست هەڵگرن\"".
بنەماڵەی شێخ عوسمان هەروەها هۆشداری ئەوە دەدەن، لە ئەگەری دووبارە بەکارهێنانی وێنەکانی رابەری پێشووی بزووتنەوە، ئەوا \""ناچار\"" دەبن رێگەی یاسایی بگرنە بەر.
لە بارەی هۆکاری رێنەدان بە بەکارهێنانی وێنەکانی، وەک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، \""هەڵواسینی ئەو وێنانە لەوجێگا گشتیانە بە دڵنیاییەوە دەبێتە ئامانجی ئەوانەی ئەو بەڕێزانە یان ناوێت ڕقی خۆیان لەسوكایەتی بەو وێنانە نیشان دەدەن\""، کە ئەمەش \""هەڵەو تاوانێكە ئەنجام دەدرێت\"".
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان وێنەکانی شێخ عوسمان عەبدولعەزیز، رابەری پێشووی بزووتنەوە وەک پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن، لەبەرامبەریشدا بنەماڵەی شێخ عوسمان دەڵێن \""هەڵبژاردنی ئێوە ڕا دانە بە خۆتان وەك ئەو كۆڕو كۆمەڵەی كەهەن وهیچ پەویوەندی بە جەنابی مامۆستا وەنیە\""
رووداو"
