سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەست لەکار دەکێشیتەوە لەلیستەکە لەبەر ئەوەی ئامادەنەبووە دژایەتی کورد و پارتی بکات

سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەست لەکار دەکێشیتەوە لەلیستەکە لەبەر ئەوەی ئامادەنەبووە دژایەتی کورد و پارتی بکات
سەرۆکی لیستی رافیدەین سەر بە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی لیستەکە و مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە راگەیاند دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە موجامەلەکردنی کورد و دژایەتی نەکردنی کورد بەگشتی و پارتی بەتایبەتی.

سالم تۆما کاکۆ لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەنیاز نەبووم خۆم بۆ ئەم ھەڵبژاردنە بپاڵێوم بەڵام بەھۆی داواکاری جەماوەر و ھاوڕێیانم لە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دووبارە خۆم پاڵاوتەوە , بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکایەتی لیستەکە لەسەر بنەمای دژایەتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دارێژرا و تۆمەتبار کرام بە موجامەلەکردنی کورد و پارتی .


ئاماژەشیدا: ئەمەش بەپێوەرەی مەکتەبی سیاسی شوورەییە , بۆیە بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە لە لیستی رافیدەین و دوورکەوتنەوە لەکاری سیاسی و دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری راگەیاند.

تۆما دووپاتیشکردەوە کە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەی رۆڵیان لەم کارە ھەبووە و سکرتێری گشتی بزووتنەوەکەش چووتە ژێر پاڵەپەستووی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەم پەیڕەوەیان گرتۆتە بەر کەلەسەر بنەمای رق و کینە بنیات نراوە دژ بە کورد و ھەرێمی کوردستان
Top