نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتیى ئیمارات كرد
به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران؛ پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى ئیماراتى كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى ووڵاته‌كه‌یان له هه‌رێم و هیواى خواست به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تیان؛ كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له بوارى سیاسى و ئابوورى و بازرگانیدا، هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى ستراتیژى له ئیماراتى عه‌ره‌بى ده‌ڕوانێت و ده‌خوازێ په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاته له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره پێبده‌ن و سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایى ئه‌وان وه‌ربگرن؛ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روا گوتى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كارى تیادا زۆره و ده‌كرێ كۆمپانیا ئیماراتیه‌كان سوود له‌م هه‌لانه وه‌رگرن له‌پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولادا.
لاى خۆیه‌وه ڕاشد ئه‌لمه‌نسوورى خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا كه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كونسوڵى گشتیى ووڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار بووه، سڵاو و ڕێزى حكوومه‌تى ئیماراتیشى گه‌یانده سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕایگه‌یاند كه ده‌خوازن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كانیان بگه‌یه‌نینه ئاستێكى پێشكه‌وتوو.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر داڕشتنى میكانیزمێكى گونجاو بۆ چۆنیه‌تیى كاركردنى له نزیكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى ده‌توانن كارى له‌سه‌ر بكه‌ن له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و وو‌ڵاتى ئیمارات.
