2ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە هۆی سەرپیچێکردنیان بە فرۆشتنی دەرمانی بەسەر ماوە چوو و هەرەوها پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی تەندروستی کە بۆتە هۆکاری خراپ نیشاندان و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان، ژمارەیەک دەرمانخانە و تاقیگە داخران. له پاش پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى باڵا له لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومەتی هه‌رێمی کوردستانەوە له چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌رى کە ئەرکی بەدواداچوونی رەوشی تەندروستی دامودەزگا تەندروستییەکان بووە، حەفت تاقیگه و ده‌رمانخانه داخراون. وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد :کە لیژنه‌که‌یان له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ووبه‌رى پێکهێناوه و توانیه‌ویانه حه‌فت تاقیگه و ده‌رمانخانه دابخه‌ن. ئەوانیش سەرپێچییان کردووە. ئەندامیکی لیژنەی تەندروستی بەKDP.infoراگەیاند: داخستنى ئه‌و ده‌رمانخانه و تاقیگانه به‌هۆى فرۆشتنى ده‌رمانى به‌سه‌رچوو و بێکوالێتى بووه، جگه له‌وه‌ى تاقیگه‌کان که پشکینینى خوێنیان ئه‌نجام داوه.ئەونیش مەرجی تەندروستیان وەک پێویست نەبووە.