كێلگە كشتوكاڵیەكانی باڵەكایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە زۆربەیان لەناو دەچن

كێلگە كشتوكاڵیەكانی باڵەكایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە زۆربەیان لەناو دەچن
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی رووەكی لەنێو بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی باڵەكایەتی، بە سەدان كێڵگەی كشتوكاڵی بەرووبوومەكانیان توشی وشك بوون و لەناوچون دەبن، هیچ تیمێكی كشتوكاڵیش سەردانی ئەوانی نەكردون. دەڤەری باڵەكایەتی بەهۆی گونجاوی خاكەكەی و زۆری سەرچاوەی ئاو، وێرایی هاتنی جوتیارێكی زۆر لە ناوچەكانی تری كوردستان

لەم بارەیەوە لێپرسراوی فەرمانگەی پاراستنی رووەكی چۆمان )محەمەد شێخە(بە kdp.infoراگەیاند: \"جۆرێك لە ڤایرۆسی كوشندە توشی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكان بووەو بەوهۆیەشەوە بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ئەمساڵی توشی سوتانی بەرەكەی كردوە، ئێمە نموونەی ئەو نەخۆشیەمان وەرگرتوەو بۆ تاقیگەكانی هەولێر ناردوومانەو بەڵام پێمان راگەیەنراوە كە ئەو جۆرە پەتایە چارەسەری نیەو ناتوانرێت رێگری لێبگیرێت\"". جێی باسە زۆربەی دانیشتوانی ئەم سنورە بۆ لایەنی ئابووری پشت بەكەرتی كشتوكاڵی دەبەستن و بۆ ئەم ساڵیش رووبەرێكی زۆری زەوی بە بەرووبوومە كشتوكاڵیە هاوینیەكان داچێنراوون، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی رووەكی و نەبوونی تیمی پسپۆر بۆ چاودێری كردنء چارەسەری نەخۆشیە رووەكیەكان جوتیارانی ئەم سنورەی نیگەران كردووە."
Top