پرۆژەی گەڕانەوە بۆ گوند لە بنارەكانی چیای جۆدیدا دەستی پێكرد

پرۆژەی گەڕانەوە بۆ گوند لە بنارەكانی چیای جۆدیدا دەستی پێكرد
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە چوارچێوەی هەوڵدانەكانی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیادا دانیشتووانی ئەو گوندانە كە پێشتر لە لایەن سوپای توركیاوە گوندەكانیان چۆڵ كرابوون دەستیان بە ئامادەكاری بۆ گەڕانەوە كردووە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی رادیكاڵی توركی بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیادا ژمارەیەكی یەكجار زۆر گوندەكانی بناری چیای جۆدی ئاوەدان كرانەوە و لە چەندین گوندیشدا هاووڵاتییان دەستیان بە ژیانی ئاسایی خۆیان كردووە.

لەم چوارچێوەیەدا چەندین دانیشتووی ئەو گوندانە بە رۆژنامەی ناوبراویان راگەیاندووە كە تا ئێستە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە گوندەكان ئاوەدانییان تێیا كەوتووە و ژیانی ئاسایی تێیایاندا بەردەوامە و ژمارەیەكی دیكەیش دووبارە ئاوەدان كراونەتەوە و ئێستە سەرقاڵی راكێشانی هێڵی كارەبان و ئەوانیش لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبنەوە خاوەن ئاوەدانی.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە ساڵەكانی 1990دا بە هۆی شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیاوە زیاتر لە 3500 گوندی باكووری كوردستان چۆڵ كراون.
Top