١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لەپێداویستییەکانی دەڤەرەکە ( کامل حاجی علی) وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بە یاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی کرد و لە لەگەل بەرێوەبەر وفەرمانبەر ومامۆستایانی ئایینی سنورەکە کۆبۆوە لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری ئەوقاف جەختی لەسەر سیاسەت وھێڵە گشتییەکانی وەزارەتی ئەوقاف کردەوە و پلان وبەرنامەکانی وەزارەتیشی بۆ زیاتر خزمەت کردنی مامۆستایانی ئایینی خستە روو، ھەر وەک ھەلوەستەی لەسەر بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و نزیک بوونەوەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کوردستان کردەوە و داوای کرد مامۆستایانی ئایینی رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف جێ بەجێ بکەن و خۆیان دوور بگرن لەھەر ململانێ وبانگەشەیەک و بەکارھێنانی مزگەوتەکان بۆ پروپاگەندەی ھەڵبژاردنەکان , ھەروەک دەست خۆشیش لەمامۆستایانی ئایینی سنوورەکە کرا لەمەر ھاوکاری وکۆمەکردنی کوردانی رۆژئاوا , ھەروەھا ھەر لە درێژەی سەردانەکەیدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی قەزای مێرگەسۆریشی کرد و بە یاوەری (وەیسی سەعید وەیسی) بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر ھەریەک لەپرۆژەکانی مزگەوت وھۆلی بۆنەکانی گوندی ئەشکەڤتەی لەناحیەی مەزنێ و ھۆلی بۆنەکانی قەزای مێرگەسۆر و لەشارەدێی بلێش ھۆلی بۆنەکانی کردەوە ھەروەک پرۆژەی مزگەوت وھۆلی بۆنەکانی گوندی رێزانیشی لەناحیەی گۆرەتوو بەسەرکردەوە کە بە بری (٢٦٨٠٠٠.٠٠٠) دینار لە قۆناغی جێ بەجێ کردن دایە و لە کۆتایی سەردانەکەشیدا وەزیری ئەوقاف سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقافی مێرگەسۆری کردو ستایشی کاروبەرنامەکانیانی کرد و لەنزیکەوەش گوێی لەپێشنیار وداواکاریەکانی فەرمانبەرانی ئەو تێبینەرایەتییە بوو.