توركمانه‌كانی خانه‌قین : ته‌نها هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ سه‌رو ماڵمان بپارێزێ
ره‌فعه‌ت مو‌سا كه‌سایه‌تیه‌كى توركمانی دانیشتوی قه‌زاى خانه‌قینه بۆ (باس‌نیوز)، گوتى ’ ئێمه وه‌كو پێكهاته جیاوازه‌كانی خانه‌قین له‌درێر زه‌مانه‌وه برا ئاسا ژیاوین و هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌نێوانماندا نییه و له‌ئێستاشدا تاكه داخوازى ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى توركمان له‌شاری خانه‌قین گه‌ڕانه‌وه‌ى خانه‌قینه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داوا له‌سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا، چونكه ئه‌وا بۆ ماوه‌ى ده ساڵه ئێمه چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ین كه‌چی هێشتا ناوچه‌كه‌مان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان’.
هه‌روه‌ها گوتیشی ’خانه‌قین به‌ده‌ر له‌ناوچه‌كانی دیكه یه‌كه‌م شوێنه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای دیاله كه‌وا كرده‌وه‌ى توندوتیژی تێدا ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ش بۆ سیاسه‌تی حكومه‌تى هه‌رێم و ئیداره‌ى قه‌زاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا پلانه ئه‌منیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه‌یه و ده‌رفه‌ت ناده‌ن به گروپه توندڕه‌وه‌كان كاری توندوتیژی تێدا ئه‌نجام بده‌ن’.
هاوكات هاوڵاتیه‌كى دیكه‌ى توركمان دانیشتووى خانه‌قین به‌ناوى ئه‌رسه‌لان موحسین به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند توركمانه‌كانی خانه‌قین له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى خانه‌قینن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى ته‌نها هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت مافه‌كانی ئێمه ده‌سته‌به‌ر بكات وه‌كو نه‌ته‌وه و چه‌ند ساڵی رابردووش هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازى ده‌ستی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندوه‌ته ناوچه‌كه‌مان و هه‌روه‌ها به‌سه‌دان كورد و توركمانی له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆی دامه‌زراندووه’.
هه‌روه‌ها گوتیشی ’ئێمه له‌وه دڵنیاین كه‌وا فاكته‌رى سه‌ره‌كى ئارامى ناوچه‌كه‌مان هه‌رێمی كوردستانه، چونكه به‌به‌رده‌وامی هاوكاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات، تاكه گرفتی ئێمه ئێستا ئه‌وه‌یه كه‌وا خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه هیوادارین هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان’.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاى خانه‌قین بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند قه‌زاى خانه‌قین یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م ناوچه‌یه بێگومان ناوچه‌یه‌كى گرنگه و پێكهاته‌ى توركمان له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌به‌رده‌وامی ده‌نگیان خستوه‌ته پاڵ ده‌نگى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى خانه‌قین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
