رووداوێکی ھاتووچۆ ٦ قوربانی لێدەکەوێتەوە
کارزان مەجید بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان راگەیاند: لە ئاکامی پێکدادانی تانکەرێکی ئێرانی گیان لەدەستدانی ٦ کەسی لێکەوتەوەو لەنێو ئەو کەسانەدا کە گیانی لەدەستداوە نەقیب سەرچڵ عەبدولکەریم وتەبێژی لیوای ٨ی سنوری پاسەوانی سنوری دیالە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و باوکی و برایەکی ھەیە، ھەروەھا محەمەد مەعروف کەموختاری پێشتری کۆنترین گەڕەکی کەلارە لەنێو مردووەکانی ئەو روداوەدایە لەگەڵ کورێکی و فەریق حەسەن بەرپرسی بنکەی پۆلیسی ھاتوچۆی رزگاریش گیانی لەدەستداوە.
