کەرکوک.. خزمەتگوزاریی تەندروستی بێ بەرانبەر پێشكەش بە ئاوارە سورییەكان دەكرێت

کەرکوک.. خزمەتگوزاریی تەندروستی بێ بەرانبەر پێشكەش بە ئاوارە سورییەكان دەكرێت
29ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، دامودەزگا تەندروستییەكانی كەركووك خزمەتگوزارییەكانیان بێ بەرانبەر پێشكەش بە ئاوارە سورییەكان دەكەن، لەگەڵ پێكهێنانی تیمی پزیشكی تەواو لە فەرمانگەی تەندروستی بۆ سەردانكردنی پەنابەرە سورییەكانیان لە ناحیەی عەرەبەت لە پارێزگای سلێمانی‌ و بەسەركردنەوەی ڕەوشی تەندورستییان.بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی دەست KDP.infoکەوتووە تێدا ئەوە دەخاتەروو: کە دەرگای نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەكانی پارێزگای کەرکووک كراوەن لەبەردەم ئاوارە سورییەكان لە هەر كاتێكدا بێت بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشكی وەربگرن‌و نەشتەرگەرییان بۆ بكرێت‌و بەخۆڕایی خزمەتگوزاری چاودێری تەندورستی وەربگرن. بەیاننامەکی وەزارەت ئەوەی خستۆتەروو کە تیمێكی پزیشكی كە پێكهاتووە لە 14 پزیشكی ژن‌و پیاو لە هەموو پسپۆڕییەكان‌و ژمارەیەك دەرمانساز‌و كارمەندانی تەندروستی‌و پەرستیاران كە پێنج ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی سەر بە تەندروستی كەركووك هاوڕێیەتیان دەكات ڕۆژی 25/8/2013 گەیشتونەتە كەمپی ئاوارەكان لە ناحیەی عەرەبەت‌و پشكنینیان بۆ نەخۆشەكان كردوەو چارەسەری پێویستیان بۆكردون. ئاماژەی بەوەشكرد، تیمە پزیشكییەكە بڕی پێویستی دەرمانیان بۆ دەرمانخانەی مەیدانی ناو كەمپەكە دابینكردوە.
Top