جەمیل بایك: قۆناغی چارەسەری بەرەو تێكچوون دەڕوات
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاپ خەبەر كە ماڵپەڕێكی نزیكی پەكەكەیە جێگری سەرۆكی كەجەكە جەمیل بایەك هیچ بەرنامە و پلانێكی حكوومەتی ئاكەپە بۆ قۆناغی چارەسەری و بەرێوە بردنی ئەم قۆناغە نییە و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیش بە شێوەیەكی یەك لایەنە بەرێوە نابرێت.
جەمیل بایك ئاماژەی بەوە كردووە كە لە سەرەتای قۆناغی چارەسەریدا توركیا و عەبدوڵلا ئوجەلان لە سەر چەند خاڵی گرنگ پێكهاتوونە و بە پێ ئەم پێكهاتنە بزاڤی كوردی هەنگاوە پێویستەكانی ناوە بەڵام لە بەرامبەردا حكوومەتی ئاكەپە تا ئێستە هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە.
بایك جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە تا یەكی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەرفەت بە حكوومەتی توركیا دەدەن كە هەنگاو بنێت بە پێچەوانەوە قۆناغی چارەسەری تێك دەچێت و ئەو چەكدارانەی پەكەكە كە كێشاونەتەوە دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ توركیا.
