كرێی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جووتیاران تاكو ئێستا نەدراوەتەوە

كرێی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جووتیاران تاكو ئێستا نەدراوەتەوە
27ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- ماوەی چوار ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كرێی گواستنەوەی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی جوتیاران لە نێو كێڵگە كشتوكاڵیەكانیانەوە تاكو علوەكانی خەرج دەكردەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ وەك جوتیاران باسی دەکەن تا ئێستا خەرجی گواستنەوەكەیان پێ‌ نەدراوە. ئەمە لە كاتێكدایە کە ساڵانە لە بەرامبەر هەر یەك تۆن بری 60 هەزار دینارمان پێ‌ دەدرایەوە.


جوتیاران لە لایەنی پەیوەندی داری حكومەت داوا كار بوون، ئەمساڵ ئەوان بە هۆی نەخۆشیی كشتوكاڵی توشی زیانی ماڵی زۆر بوونەتەوە و ئەگەر خەرجی گواستنەوەی بەرهەمەكانیان پێ‌ بدرێتەوە، ئەوەندە زیانی ماَڵیان پێ‌ ناگات.

بەرێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكان، كامل محەممەد، لەم بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەهۆی كەمكردنەوەی بودجەی وەزارەتەكان بۆ ئەمساڵ، نەتوانرا كرێی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بۆ جووتیاران سەرفبكرێتەوە كە لە ساڵی 2009وە ئەو بریارە لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵ پەیرەو دەكرا و لە بەرامبەر هەر تۆنێك بری 60 هەزار دینار بۆ جوتیارانی ناوچە دورە دەستەكان خەرجدەكرایەوە.
Top