لەگەرمیان خەڵکی بە سیستەمی یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتان ئاشنا دەکرێ
کوردۆ عەزیز لە رێکخراوی کۆمەڵەی شەبەنگ لەگەرمیان راگەیاند: کۆمەڵەی شەبەنگ لەگەرمیان بەھاوکاری کتێبخانەی گشتی شارەدێی رزگاری لە پێناوی ئاشناکردنی ھاووڵاتیانی گەرمیان بە سیستەمی یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتان و سود وەرگرتن لێیان سیمنارێک بۆ قوتابیەکی زانکۆی ئەسکەندەریە لە میسر رێکخرا بە ناوی ھیوا رەشید کە بە ناونیشانی \"سیستەمی یاسای ھەڵبژاردن، فڕەنسا و میسر بە نمونە\"" ساز کرا کە تێیدا سستەمی ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتانە شیکرایەوە بە تایبەتیش گرنگیی بەشداری کردنی ھاووڵاتیان لەو پرۆسە دیموکراسییەدا.
"
