زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کوردانی رۆژئاوا روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە

زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کوردانی رۆژئاوا روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە
27ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- د.دیندار زێباری یاریدەدەری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندەییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری رێکخراوەکان راگەیاند: دوای کردنەوەی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ٥٠ ھەزار پەنابەری کوردانی سوریا گەیشتنە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تا ئێستا ژمارەی ئەو پەنابەرانە گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار.

ھەروەھا گوتی: ئەو پەنابەرانە دوای گەیشتنیان حکومەتی ھەرێم بەچەند قۆناغێک ھاوکاری کردون و زیاتر لە ٤٥ ملیۆن دیناری تەرخان کردووە، ھەروەھا جگە لەو ھاوکاریانەی لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئەو پەنابەرانە ھاتووە ، بەڵام ئەو ھاوکارییە بەبەراورد لەگەڵ ژمارەی پەنابەران کەمە و پێویستی بە زیاتر ھەیە، ئەو پارەیەی بۆ تەواوی پەنابەرانی سوریا لەوڵاتان خەرج دەکرێت تەنیا ٢% بەر ھەرێمی کوردستان کەوتووە ، لەکاتێکدا پێویستە ئەو رێژەیە لەسەدا ١٠ بێت.
Top