قائیمقامیەتی رانیە لە هۆكاری سستبونی كارەكانی رێگای دووسایدی چوارقوڕنە – هیزۆپ دەكۆڵێتەوە
قایمقامی شارۆچكەی رانیە، هیوا قەرەنی، بۆ ئاژانسی هەواڵَی پەیامنێر روونی كردەوە كە ئەو پڕۆژەیە ماویەكە سستی كەوتووەتە كارەكانیەوە كە گرفتی تارادەیەك بۆ هاتوچۆ دروستكردوە و لە لێكۆڵینەوەمان هەستمانكردووە كە بەهۆی كەمی بودجەی كاركردنیانەوەیە.
هیوا قەرەنی، گوتی: رێگاوبان و لایەنە پەیوەندارەكانمان لێئاگاداركردووەتەوە كە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەیان بدەن و رێگەش نادەین ئەگەر كۆمپانیاكە كارەكەش جێ بهێلێت، نابێت ئامێرەكان ئامێرەكان لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی لەریگەیەكی ترەوە كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێستا ئێمە لە لایەنی پەیوەندارەوە چاوەڕێی وڵامین.
