سەرۆكی جەهەپە: ئەگەر داوەت بكرێم، زۆر بە خۆشحاڵییەوە سەردانی هەولێر دەكەم
كەمال قڵێجدار ئوغڵۆ لە بەشێكی دیكەی ئەم دیمانەیەدا باسی ئەوەی كردووە، كە ئەوان وەكو جەهەپە سەبارەت بە سەردانەكەی خۆیان بۆ عێراق راپۆرتێكی بەرفراوان ئامادە دەكەن و دواتر پێشكەشی وەزارەتی دەرەوەی توركیای دەكەن، تا وەزارەتی ناوبراو بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.
لە وەڵامی پرسی بۆچی وەكو جەهەپە سەردانی هەولێرتان نەكرد؟ قڵێجدار ئوغڵۆ ئاماژەی بەوە كردووە كە تا ئێستە لە لایەن بەرپرسانی كوردستانەوە دەعوەت نەكراوە و ئەگەر بێتو دەعوەت بكرێت، ئەوا بە خۆشحاڵییەوە سەردانی هەولێریش دەكات.
