كه‌رخی ئاڵتی برماغ : توركیا ده‌رگاكانی گفتوگۆی كردۆته‌وه
كه‌رخی ئاڵتی برماغ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان له كوردستان له لێدوانێكدا بۆKDP.info گوتی :\" ئێستە سیاسه‌تی توركیا به به‌راوردی ساڵانی رابردوو گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌رداهاتووه، پێشووتر به‌كارهێنانی ناوی كورد سزای له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام ئێستە به ئاشكرا حكوومه‌تی توركیا بانگه‌شه‌ی سیاسه‌تی كرانه‌وه به رووی كورد ده‌كات. ئه‌وه‌تا كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی كوردی و هاتنه سه‌ر هێڵی راسته‌وخۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بۆ كێشه‌ی كورد نیشانه‌ی گۆڕانكاری تازه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بۆیه ئێستە توركیا سیاسه‌تی كرانه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌م سیاسه‌ته ده‌گیرێته به‌ر ئه‌و وڵاته خۆی له قه‌یرانی كوده‌تای سه‌ربازی و هێزه ده‌مارگیره‌كان تێپه‌ڕاندووه و ده‌یه‌وێت ڕێگاچاره بۆ گرفتی دیكه دیاری بكات\"".
گوتیشی : \"" كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی توركیا ته‌نیا له بواری سیاسی خۆی نابینێته‌وه، له بواری ئابوری و بازرگانییه‌وه، توركیا و عێراق زۆربه‌ی له رێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه بازرگانی ده‌کەن، بۆیه ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه جێگای بایه‌خی توركیایه و ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده‌یه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكات\"".
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان له به‌رانبه‌ر پرسی ناوخۆی توركیاش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه توركیا ئێستە خۆی به حه‌ریفی هیچ وڵاتێك نازانێت، به‌تایبه‌تی كه باسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، چونكه ئێستە ئه‌م وڵاته ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی خۆی ئیدامه پێبدات به‌بێ فشاری نێوده‌وڵه‌تی.
ده‌رباره‌ی شۆڕشی میسر و له‌كار لادانی محه‌مه‌د مورسی و هاوته‌ریب كردنی شۆرش به خۆپیشاندانی مه‌یدانی تهقسمی توركیا كه‌رخی برماغ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه دووشتی لێكجیاوازه له توركیا سیسته‌مێكی دیموكراتی په‌یڕه‌وی ده‌كرێت، گه‌ل نوێنه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام له میسر هێزی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات. بۆیه جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان خۆپیشاندانی توركیا و میسر ده‌كرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كه له توركیا رێگا به ره‌خنه و هه‌ڵوێستی سیاسی ڕكابه‌ر ده‌درێت."
