پەرلەمانی عێراق ملیارێك دینار بۆ كۆمەككردنی كوردانی رۆژئاوا دابین كرد

پەرلەمانی عێراق ملیارێك دینار بۆ كۆمەككردنی كوردانی رۆژئاوا دابین كرد
نەسرین ئەنوەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: لە دانیشتنی دوێنێیدا پەرلەمانی عێراق لەسەر داواكاری فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی بڕی ملیارێك دیناری بۆ كۆمەككردنی كوردانی رۆژئاوا كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن دابین كرد، ئەو بڕە هاوكارییە لە رێگەی لیژنەی تایبەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەگەیەندرێتە پەنابەرانی رۆژئاوا.

هەروەها گوتی: بە هۆی شەڕو پێكدادان لەنێوان دوو پەرلەمانتاری سەر بە فراكسۆنی عێراقیە و هاوپەیمانی نیشتمانی دانیشتنەكەی دوێنێ بۆ كاتێكی تر دواخرا.

نەسرین ئەنوەر هاوكات ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاشە، وتی، هەفتەی داهاتوو هاوكاری دارایی پەرلەمانی عێراق بە بڕی 2 ملیۆن دینار بۆ هەر یەكەمەكانی قۆناغی ئامادەیی و قوتابخانە نمونەییەكان لە هەر سێ پارێزگای هەولێرو دهۆك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دابەش دەكرێ.
Top