كۆمیسیۆن تۆماركردنی ناوی قەوارەو هاوپەیمانێتییەكانی درێژكردەوە

 كۆمیسیۆن تۆماركردنی ناوی قەوارەو هاوپەیمانێتییەكانی درێژكردەوە
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركردنی ناوی قەوارەو هاوپەیمانێتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان درێژكردەوە.

هەندرێن محەممەد، بەرپرسی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە (رووداو)ی راگەیاند: كۆمیسیۆنی باڵا تۆماركردنی ناوی قەوارەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تاوەكو 28-8-2013 درێژكردەوە.

گوتیشی: تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانتییەكانیش تاوەكو كۆتایی مانگ 31-8-2013 درێژكراوەتەوە.

سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی هەڵمەتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، هەندرێن محەممەد گوتی: \"سبەینێ 27-8-2013 ناوی كاندیدەكان پەسەند دەكرێ‌و لە رۆژنامە بڵاودەكرێتەوە‌و رۆژی دواتر واتە 28ی مانگ هەڵمەتەكە دەستپێدەكات.

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان 25ی ئەم مانگەی وەك كۆتا وادە بۆ تۆماركردنی ناوی قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دیاریكردبوو كە بڕیارە لە 21-11-2013 بەڕێوەبچێت.










رووداو "
Top