ئه‌مەریكا هاوكاریی كیمیابارانه‌كانی سه‌دامی كردووه
به‌پێی چه‌ند دۆكیمێنتێكی نهێنی سی ئای ئه‌ی كه گۆڤاری \"فۆڕن پۆڵه‌سی\""ـی ئه‌مەریكایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ساڵی ١٩٨٨ له كاتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه كوردییه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی عێراق - ئێران، حكوومه‌تی واشنتن وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی جموجۆڵی سه‌ربازه ئێرانییه‌كانی له‌سه‌ر سنوور داوه‌ته رژێمی عێراق، ئه‌وانیش به چه‌كی كیمیاوی ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان كردووه.
له‌و فایلانه‌دا هاتووه \""له ساڵی ١٩٨٨ له‌میانه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران. ئه‌مەریكا له رێگای چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ته‌لایتییه‌وه بۆی ئاشكرا ببوو كه، هێزه‌كانی ئێران خه‌ریكی قۆستنه‌وه‌ی خاڵێكی لاوازی هێڵی به‌رگریی عێراقین. دواتر به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مەریكایی، وێنه‌ی شوێنی جموجۆڵه سه‌ربازییەکانی ئێرانیان دایه عێراق، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ده‌یانزانی كه سوپای عێراقی ئه‌و ناوچه‌یه كیمیاباران ده‌كات.\""
له فایله‌كاندا هاتوون كه هاوكارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ عێراق له ساڵانی ١٩٨٠كان بریتی بوون له وێنه و نه‌خشه‌ی جموجۆڵی سه‌ربازانی ئێران و هه‌روه‌ها شوێنی كۆگا سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئێرانی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌مەریكایش، عێراق هێرشی كیمیاوی كرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ئه‌م هێرشانه‌ش وای كرد كه پارسه‌نگی شه‌ڕه‌كه به لای عێراقدا بشكێته‌وه و ئێران ناچار بكات ده‌ست به دانوستان بكات.
له رابردوودا چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مەریكایی ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه واشنتن ئاگاداری هێرشه كیمیاوییه‌كانی رژێمی سه‌دام بووبێت، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینكراوی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مەریكا كه له ساڵی ١٩٨٨ له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا كاری كردووه، بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه.
ریك فڕانكۆنا ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مەریكاییه‌یە و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ \""عێراقییه‌كان هه‌رگیز پێیانڕانه‌گه‌یاندین ئه‌وان گازی كیمیاوی به‌كار دێنن، به‌ڵام پێویستی نه‌ده‌كرد پێمان بڵێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌مێژبوو ده‌مانزانی\"".
ئاشكراكردنی ئه‌م فایلانه‌ی سی ئای ئه‌ی، له‌كاتێكدایه واشنتن خه‌ریكی تاوتووكردنی هێرشی سه‌ربازییه له دژی رژێمی سوریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چه‌كی كیمیاوی دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كارهێناوه.
لە \""باس‌نیوز\""ـەوە"
