پچڕانی كارەباكەی ئەمڕۆ رانیە ناگرێتەوە
وەزارەتی كارەبای هەرێم, لە راگەیەرناوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە كە بەهۆی كاری چاكسازی لە پرۆژەی 2ی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی كە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ بۆماوەی 12 كاتژمێر لە 6 ی بەیانی تاوەكو 6 ی ئێوارە 3 یەكەی بەرهەمهێنانی وێستگەی كارەبای دوكان دەكوژێندرێنەوە بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم بڕی 200 مێگاوات كەم دەكات و بەرنامەی پێدانی كارەباش لەو ماوەیەدا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەتایبەت لەناوچەكانی كۆیەوچەند شارۆچكەیەكی سنووری شاری سلێمانی.
عەلی محەمەد بەڕێوەبەری كارەبای رانیە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەهۆی سەربەخۆبوونی هیڵای كارەبای سنوورەكەمان هەرچەند لە شارۆچكەی دوكانیشەوە دێت، ئەو پچڕانە سنوورەكەی ئێمە ناگرێتەوە و تا ئێستاش هیچ نوسراو و ئاگاداركردنەوەیەك بە ئێمە نەگەیشتووە كە كارەبای سنوورەكەمان ببڕدرێت.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی كارەبا، پێویستە لە ماوەی ئەو 12 كاتژمێر كارەبابڕانە پێویستە مۆلیدەكان كارەبای هاوڵاتیان بدەن.
